په‌یامی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامیی ئیران بۆ لاوانی ئه‌وڕووپاو ئه‌مریکا
ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامیی ئیران له په‌یامێکدا بۆ لاوانی ئه‌ۆڕووپا و ئه‌مریکای باکووری نووسی ، ڕووداوه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی فه‌ڕانسا و ڕووداوه‌کانی هاوشێوه‌ی له بڕێکی دیکه له وڵاتانی ڕۆژئاوایی ھێنامیە سەر ئەو باوەڕەی کە له‌باره‌یانه‌وه ڕاسته‌وخۆ قسەتان له‌گه‌ڵ بکه‌م .
به پێی ڕاپۆرتی ئیرنا له زمان ماڵپه‌ڕی نووسینگه‌ی پاڕاستن و بڵاوکرانه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌کانی ئایه‌تۆڵلا عوزما خامنه‌یی ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلابی ئیسلامی ئێران ڕۆژی چوارشه‌ممه له‌و په‌یامه‌دا به ئاماژه به هه‌وڵه‌کانی ڕۆژئاوا له‌م دوو ده‌یه‌یەی ئەم دواییه‌دا بۆ نیشان دانی دینی ئیسلام وه‌ک دوژمنێکی ترسێنه‌ر فه‌رموویان ، بزواندنی هه‌ستی ترس و بێزاری و که‌ڵک وه‌رگرتن له‌م فەکتەرە به‌داخه‌وه پێشینه‌یەکی دوور‌و درێژی له مێژووی سیاسی ڕۆژئاوادا هه‌یه . حه‌زره‌تی ئایه‌تۆڵلا خامنه‌یی به ئاماژه به مێژوونووسینی نوێ که له‌واندا ئاکاری ناڕاستبێژانه‌ی ده‌وڵه‌ته ڕۆژئاواییه‌کان له‌گه‌ڵ وڵاتان و نه‌ته‌وه‌کان و فه‌رهه‌نگه‌کانی جیهان شه‌رمه‌زار کراوه ، ڕاشکاوانه وتی مێژووی ئه‌وڕووپا و ئه‌مریکا له کۆیله‌داریه‌وه شه‌رمه‌زار ، له چاخی ئیستعمار سه‌رشۆڕ و له زۆر‌و زوڵم له ره‌نگین پێسته‌کان و غه‌یره مه‌سیحیه‌کان شه‌رمه‌نده‌یه . ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلاب له درێژه‌ی ئه‌و په‌یامه‌دا له لاوانی ئه‌وڕووپا و ئه‌مریکای باکووری ویست له ڕووناکبیرانی خۆیان بپرسن بۆچی ویژدانی گشتی له رۆژئاوا ده‌بی هه‌میشه به ماتڵ بوون و دواکه‌وتنێکی ده‌یان ساڵه و بڕێ کات سه‌دان ساڵه ڕاچەڵه‌کێ . بۆچی له پرسی گرنگی وه‌ک شێوه‌ی هه‌ڵس و که‌وت له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگ و بیرۆکه‌ی ئیسلامی له ئاگاداربوونه‌وه‌ی گشتی پێشگیری ده‌کری . حه‌زره‌تی ئایه‌تۆڵلا خامنه‌یی سووکایه‌تی و به‌دی هێنانی ڕق و ترسی بێ جێ له که‌سانی دیکه‌ی به خاڵی هاوبه‌شی هه‌موو پاوانخوازییەکی زاڵمانه زانی و ئه‌م پرسیارەی ھێنایە ئاراوە که بۆ چێ سیاسه‌تی کۆنی ترس نانه‌وه و ڕق و بێزاری ساز کردن ئه‌م جار به تووندیێکی بێ وێنه ئیسلام و موسڵمانانی داوه‌ته‌به‌ر په‌لامار.به‌ڕێزیان هه‌روه‌ها له لاوانی ئه‌وڕووپاو ئه‌مریکای باکووری ویست له کاردانه‌وه به شه‌پۆلی پێشداوه‌ریه‌کانی بێ جێ و پڕۆپاگه‌نده‌ی نه‌رێنی ، هه‌وڵ بده‌ن ناسینێکی ڕاسته‌وخۆ له دینی ئیسلامیان هه‌بی و لانیکه‌م بزانن ئه‌وه‌ی ئه‌وانی لێ ده‌ترسێنن چیه و چ شووناسێکی هه‌یه . ڕێبه‌ری مه‌زنی ئینقلاب ڕوو له لاوانی ئه‌وڕووپا و ئه‌مریکای باکووری وتی ئیسلام له ڕێگای سه‌رچاوه‌کانی ڕه‌سه‌نه‌وه بناسن و له‌گه‌ڵ ئیسلام له ڕێگای قورئان و ژیانی پێغه‌مبه‌رە گه‌وره‌کەیه‌وه ئاشنا بن .